دیدارحامد گەڕایەوە یانەی هەولێر
دوای دابڕنی بۆماوەی یەك وەرز لە ریزی یانەی وەرزشی هەولێربەهۆی هەندێك كێشە لەگەڵ یانەكە و چوونی بۆ ریزی یانەی زاخۆ و برینی وەرزێكی سەركەوتوو لە خولی بژاردەی عێراقی ، دیدار حامد جارێكی تر گەڕایەوە یانەی دایك كە هەموو تەمەنی وەرزشی خۆی لەگەڵ یانەكە بردۆتە سەڕ، بۆجارێكی تریش دیدار حامد بە یانەكەی شاد بوویەوە، لەبارەی گەڕانەوەشی بۆیانەی هەولێر دیدار حامد راگەیاندگوتی: دوای ئەوەی بریاری ئەوەم دا كەوا چیتر لە دووری هەولێر ژیان بەسەر نەبم ، بۆیە پێم باش بوو هەر لە هەرێمی كوردستان بمێنمەوە و لە شاری هەولێر دوور نەكەومەوە و هەر بۆیە چەندین یانە پەیوەندیان پێوە كردم بۆیاری كردن لە ریزی یانەكانیان، بەڵام من هەر چاورەِوانی ئەوە بووم یانەی هەولێر داوام لێ بكات بۆئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بكەم و راهێنەری یانەكەش ئەیوب ئۆدیشۆ منی دەویست بۆیە دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەفەرمی منیان گەڕاندەوە یانەكە، لەبارەی بڕی بۆندەكەشی ناوبراو گوتی: تاكو ئێستا بە فەرمی قسەم لە سەر بڕی گرێبەستەكەم بەڵام یانەی هەولێر خۆیان گوتیان بڕە بۆندێكت بۆدادەنین منیش هیچ قسەم لەسەر بڕی ئەو بۆندە نەكردوە كە پێم دەدەن لە بڕی یاری كردنم بۆیە من تەنیا حەز دەكەم لە یانەی هەولێر درێژە بە كاروانی وەرزشی خۆم بدەم و هیچ كێشەو گرفتێكم نیە لەگەڵ یانەكە و دەمەوێ بتوانم لەگەڵ هەولێر درێژە بەو ئاستە بەرزەم بدەم كە لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی زاخۆ پێشكەشم كرد لە خولی بژاردەی عێراقی و بەرگری لە گۆڵی یانەی وەرزشی هەولێر بكەم و هەولێریش یانەیەكی گەورەیە لەسەر ئاستی عێراق و ئاسیا و خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم كە جارێكی تر گەڕامەوە یانە خۆشەویستەكەم.سوپاسی دەستەی كارگێڕی یانەكەشمان دەكەم كە متمانەیان بەمن بەخشیەوە.
