له‌سه‌ر گه‌وهه‌ره‌كه‌ی لیڤه‌رپوڵ، زێدان وه‌ڵامی فێرگسۆن ده‌داته‌وه
له‌كتێبی ژیانی خۆیدا سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن نوسیبووی: من یه‌كێكم له‌كۆمه‌ڵه كه‌سه‌ی كه‌پێیان وایه ستیڤن جێرارد یاریزانێكی باش نیه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كه‌ی نیه، هه‌روه‌ها وتبووی: جێرارد و لامپارد ناچنه خانه‌ی یه‌كه‌می باشترین یاریزانه‌كانی جیهانه‌وه.
له‌وه‌ڵامدا زێدان ده‌ڵێت: جێرارد له‌دیدگای منه‌وه یه‌كێكه باشترین یاریزانه‌كانی هێڵی ناوه‌ڕاست له‌جیهاندا، تا ئێستاش به‌ئاستێكی به‌رزه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها زێدان رایگه‌یاند: هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی فێرگسۆن زۆر هه‌ڵه‌یه، جێرارد یاریزانێكه هه‌موو یانه‌كان به‌هیوای ئه‌ون.
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا زیزۆ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر جێرارد پابه‌ند نه‌بوایه به‌یانه‌ی لیڤه‌رپوڵه‌وه و وه‌فای بۆی نه‌بوایه، ئێستا نرخێكی گه‌وره‌ی ده‌بوو له‌بازاڕی كڕین و فرۆشتنی یاریزاناندا، به‌ڵام مانه‌وه‌ی له‌و یانه‌یه به‌لاوه گرنگتربوو له‌هه‌موو شتێكی تر.
خه‌ندان
