شكستی به‌یڵ ئه‌و یاریزانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ پریمه‌ر لیگ
رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمز ئاشكرایكرد یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌وردی چاودێری بارودۆخی گاریس به‌یڵ ده‌كات له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و له‌كاتی بوونی هه‌ركێشه‌یه‌ك یاخود خراپی له‌ئاستیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه راسته‌وخۆ هه‌وڵ بۆ كڕینی ده‌ده‌ن له‌هاوینی داهاتوودا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كهپاڵهوانی خولی نایابی ئینگلته‌را به‌كردار هاتۆته ناو گرێبه‌ستی گاریس بهیڵهوه به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی ریاڵ مه‌درید و تۆتنهام لهگفتوگۆدابوون، هه‌رئه‌وانیش هۆكاربوون بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئه‌و یاریزانه.
له‌كۆتاییدا سه‌نده‌ی تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه شكستی پیپی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید ئیداره‌ی ئه‌و یانه ئیسپانیا ناچارده‌كات رازیبن به‌گرێبه‌ستی مانچسته‌ر یونایتد ئه‌ویش بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه داراییه‌ی فلۆرێنتینۆ پێریز دووچاری كردوون.
خه‌ندان
