لە خولی باسكەی كوردستان كچانی ئەكادو سیروانی نوێ درێژە بەسەركەوتنەكانیان دەدەن
لە درێژەی یارییەكانی خولی باسكەی نایابی كوردستان لە ئاستی كچان لە هەفتەی دووەمی قۆناغی دووەمی خولەكە دوویاری گرنگ لە نێوان تیپە بەشداربووەكان بەرێوەچوو، لە شاری هەولێرلە هۆڵی داخراوی سەنتەری بلو لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی كچانی ئەكادو سەنحاریب رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو بە درێژایی یارییەكە وكێبركیان دەكرد لەسەر تۆماركردنی خاڵ لە یارییەكەدا و لە ئەنجامیشدا كچانی ئەكاد درێژەیان بە ئەنجامە باشەكانیان دا لەم خولەو پێنجەم سەركەوتنی لەسەر یەكیان لە خولەكە تۆماركردو یارییەكەیان بە ئەنجامی(47-45)خاڵ لەكچانی سەنحاریبی دهۆك بردەوە ، لە شاری سلێمانیش لە دێربی شارە حەیاتەكە هەردوو تیپی كچانی سلێمانی و سیروانی نوێ بەیەك گەیشتن لە هۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو تیپ ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و كچانی سیروانی نوێ بە ئەزموونی یاریزانان و راهێنەری تیپ توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی(71-64)خاڵ ببەنەوە ، ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
1-ئەكاد
2-سیروانی نوێ
3-سەنحاریب
4-سلێمانی
