لە خولی نایابی كوردستان پێشمەرگەی هەولێرو كەركوك بەردەوامن لە ڕاماڵینی یانەكان، هەندرێینش لە دوا ساتەكان پاڵەوانی لە زەوی دا

لە خولی نایابی كوردستان پێشمەرگەی هەولێرو كەركوك بەردەوامن لە ڕاماڵینی یانەكان، هەندرێینش لە دوا ساتەكان پاڵەوانی لە زەوی دا
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی هەفتەی سێ‌ یەمی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان چەند یارییەكی گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكان بەرێوەچوو، لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی هەولێرو پێشمەرگەی هەولێر رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگە درێژیان دا بە ئەنجامە باشەكان وڕاماڵینی یانەگەورەكان و لەم یارییەشدا توانی سەركەوتنێكی گەورە بەسەر یانەی هەولێر بەدەست هێنا بە ئەنجامی(3-1)گۆڵ، گۆڵەكانی پێشمەرگە لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(عەبدوللا سەر بەست2گۆل ونێچیرڤان پاشا)تۆمار كرا لە خولەكەكانی 01و34و90، تاكە گۆڵی هەولێریش یاریزان رامیار ئازاد تۆماری كرد، یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای خۆی لە زاخۆ لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی میوانی بردەوە بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ ، گۆڵەكانی زاخۆ لەرێگای هەریەك لەیاریزانان(ئایلتۆنی بەرازیلی وشڤان محەمەد )لەخولەكەكانی 17و69تۆماركران، یانەی ئاڵاش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی دهۆكی كردو لە یارییەكی بەهێزدا یانەی ئاڵا نەیتوانی یارییەكە بباتەوە و یارییەكەی بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ بە دهۆك دۆراند، گۆڵەكانی دهۆك لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(وەلید سەڵمان ویادگار یونس) لە خولەكەكانی 22و65تۆماریان كرد، تاكە گۆڵی ئاڵاش یاریزان ئەحمەد مەحمەد لە خولەكی 74تۆماری كرد، یانەی كەركوكیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی سلێمانی كردو لەم یارییەشدا یانەی كەركوك درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی داو سێ‌ یەم یاری لەسەر یەكی بردەوە بە تاكە گۆڵی یاریزان بەرهەم بەهادین لە خولەكی

37تۆماری كرد، لە سەر یاریگای بارزانیش لە بلێ‌ یانەی هەلۆ دووچاری شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بوو لەبەردەم یاریزانانی یانەی ئارارات و یارییەكەی بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ دۆڕاند گۆڵەكانی ئارارات هەریەك لە یاریزانان(سەمەد ئیسماعیل بەلیدانی سزاوجێگرعەزیز)لە خولەكەكانی 56و 88تۆماریان كرد، یانەی زێرەڤانیش لەسەر یاریگای خۆی بە زەحمەت لە یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بردەوە بە تاكە گۆلێكی یاریزان هیوا عومەر كە لە خولەكی 93ی یارییەكە تۆۆماری كرد، یانەی شێروانەش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری كەلار لە یارییەكی بەهێزدا بە ئەستەم لە یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی بردەوە بە تاكە گۆلێكی یاریزان عەبدول كەریم مەجید لە خولەكی 77ی یارییەكە تۆماری كرد، دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی ئەم هەفتەیەش ریزبەندی یانەكان بەم شێوەیە بوو.

1-كەركوك 9خاڵ

2-پێشمەرگەی هەولێر9خاڵ

3-ئارارات 6خاڵ

4-شێروانە 6خاڵ
Top