بالۆتێلی یارمه‌تیداوه به‌ڵام شه‌عراوی كه‌سێكی تر به‌پێشه‌وا ده‌زانێت
به‌هۆی پێكانه‌وه شه‌عراوی ته‌مه‌ن 20 ساڵ ته‌نها دوو یاریی له‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و یه‌ك له‌یاریی له‌خولی ئیتاڵی ئه‌نجامداوه و ئێستا ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ یاریگاكان.
له‌لێدوانێكیدا ئه‌و یاریزانه ده‌ڵێت: بالۆتێلی زۆر كه‌سێكی باشه و له‌كاته سه‌خته‌كاندا یارمه‌تیداوم، به‌ڵام ریكاردۆ كاكا بۆ من په‌یامبه‌خش و نموونه‌ی باڵایه له‌تۆپی پێدا.
خه‌ندان
