یانەی هەولێر یاریزانە نوێ‌ یەكانی پێشكەشی دەزگا راگەیاندنەكان كرد

یانەی هەولێر یاریزانە نوێ‌ یەكانی پێشكەشی دەزگا راگەیاندنەكان كرد
هەردی مالیك
فۆتۆ : ئومێد ابراهیم
ئەمڕۆ شەممە 26/10/2013 لە گۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا یانەی هەولێر دەستەی ڕاهێنەران و یاریزانە نوێ‌ یەكانی بە دەزگاكانی راگەیاندن ناساند، سەرەتا سەرۆكی یانە بەرێز دكتۆر (عەبدولا مەجید ئاغا) بەخێرهاتنی سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندنی كرد بۆ ئامادەبوونیان دواتر لە ووتەیەكی كورتدا باسی لە گرێبەستی هەر هەر یەك لە ردەستەی ڕاهێنەران و یاریزانەكان كرد .

دەستەی ڕاهێنەرانی یانەی هەولێر بۆ وەرزی ئەمساڵ پێك دێت لەمانە :
1- ئەیوب ئەدیشۆ – ڕاهێنەر
2- سەعدی تۆما – یاریدەدەر
3- گۆنزالۆ – ڕاهێنەری جەستەیی
4- عومەر سەلیم – بەرێوەبەری هونەری

یاریزانەكانیش بریتین لەمانە :

1- فەرحان شەكور – هێرش بەر – ژمارەی درێس (12)
2- برهان سەهیۆنی – ناوەڕاست – ژمارەی درێس (6)
3- بەشار سەعدون – ناوەڕاست – ژمارەی درێس (26)
4- سەیف سەلمان – ناوەڕاست – ژمارەی درێس (8)
5- موسەننا خالید- ناوەڕاست – ژمارەی درێس (20)
6- برهان جومعە – بەرگری – ژمارەی درێس (2)
Top