کلاسيکۆ له‌به‌رژوه‌ندی که‌ته‌لۆنييه‌کان به‌کۆتا هات

کلاسيکۆ له‌به‌رژوه‌ندی که‌ته‌لۆنييه‌کان به‌کۆتا هات
له‌ميانه‌ی يارييه‌کانی هه‌فته‌ی 10 ی خولی پله‌يه‌کی ئيسپانيا له‌ياریی لوتکه‌و به‌هێزدا له‌نێو ياريگای کامپ نۆو هه‌ردوو يانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ڕياڵ مه‌دريد ڕووبه‌ڕووی يه‌کتر بوونه‌وه.

کوڕانی تاتا مارتينۆ توانيان به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێک يه‌که‌مين کلاسيکۆی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆيان به‌کۆتا بێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ کوڕانی ئه‌نچيلۆتی و به‌ده‌ست به‌تاڵی و بێ ئه‌نجامه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ مه‌دريد، گۆڵه‌کانی به‌رشلۆنه‌ ياريزانان (نێيمار، سانچێز) له‌خوله‌که‌کانی 19 و 78 دا تۆماريان کرد، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی ڕياڵ مه‌دريد ياريزان ڕۆدريگێز له‌خوله‌کی 90 دا تۆماری کرد.

به‌م ئه‌نجامه‌ به‌رشلۆنه‌ به‌کۆکردنه‌وه‌ی 28 خاڵ له‌پێشه‌نگی خوله‌که‌دا مايه‌وه‌و ڕياڵ مه‌دريديش به‌کۆکردنه‌وه‌ی 22 خاڵ له‌پله‌ی سێيه‌می خوله‌که‌دايه.







خه‌ندان
Top