فیفا لیستی یاریزانه پاڵێوراوه‌كانی بۆ خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین راگه‌یاند
لیستی سه‌ره‌تاكان ئه‌م یاریزانانه له چه‌ندین یانه‌ی جیا له‌خۆ ده‌گرێت:
- لیۆنێل مێسی ، نێیمار، ئینێستا ، چاڤی هێرناندز ، جیرارد پیكیه ، دانیێل ئالڤێز ( بارسێلۆنا)
- كریستیانۆ رۆناڵدۆ ، گاریس به‌یڵ ( ریال مه‌درید)
- مانوێل نوێر ، داڤید ئالابا، تۆماس مۆله‌ر ، رۆبن ، شڤانشتایگه‌ر، ریبێری ، ماریۆ گۆتزه ، ماریۆ ماندزوكیتچ( بایه‌رن میونشن).
- زلاتان ئیبراهیمۆڤیتچ ، ئه‌دینسۆن كاڤانی، تیاگۆ سیلڤا ( پاریس سان جێرمان).
- لیڤاندۆڤسكی ، ماركۆ ریۆس ، گۆندوگان ( بروسیا دۆرتمۆند).
ئۆزێل له ئراسیناڵ ، لویس سوارێز له لیڤه‌رپول ، دێڤید لویز له چێڵسی ، یایا تۆرێ و سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له مانچسته‌ر سیتی ، فرید له فلۆمێنزی به‌رازیلی ، دیدیه درۆگبا له گه‌لاته‌سه‌رای.
له راگه‌یاندنی كۆتایی ته‌نها سێ یاریزان ده‌مێنێته‌وه له لیسته‌كه‌دا كوا بڕیاره له 2/ كانونی یه‌كه‌م رابگه‌یه‌نرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ راكێشانی تیروپشكی خولی كۆمه‌ڵه‌كان له مۆندیالی 2014، هه‌روه‌ها خه‌ڵاته‌كه ده‌به‌خشرێت به باشترین یاریزان له ئاهه‌نگێكی فیفا كه ساڵانه رێكیده‌خات كه‌وا بڕیاره له 13/ كانونی دووه‌م له ساڵی داهاتوو له شاری زیورخی پایته‌ختی سویسرا .
