ناوی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌گۆڕدرێت بۆ مایكرۆسۆفت
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستێكی گه‌وره، ناوی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگۆڕێت، ئێستا جگه له‌كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی (فلای ئیمارات) له‌سه‌ر هێڵه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید زۆر به‌هێزه و ئێستا ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیه ژێرخانی ئه‌لكترۆنی یاریگای یانه ئیسپانیه‌كه نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی رابردوودا بیڵ گه‌یتسی خاوه‌نی كۆمپانیاكه بڕی 1 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك هاوكاری به‌خشیه ده‌زگای خێرخوازی ریاڵ مه‌درید.
خه‌ندان
