لە قۆناغی دووەمی تۆپی دەستی كچانی كوردستان قەڵاوشەقڵاوە،ئەفرۆدێت و كۆیە،ئافرەتانی هەولێر و ئاكرێ بەیەك دەگەن
بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی دەستی كوردستان ، رۆژی شەمەی داهاتوو بەبەشداری شەش یانەی شارەكانی كوردستان قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی دەستی كچانی یارییەكانی كوردستان دەست پێدەكاتەوە ، لە دەست پێكی خولەكانیش لە یەكەم هەفتەی قۆناغی دووەم سێ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان تیپە بەشداربووەكان بەرێوە دەچێت، لەسەر هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری لەكاتژمێر2ی دوای نیوەرۆ لە یارییەكی بەهێزدا كچانی ئافرەتانی هەولێرومیوانداری كچانی ئاكرێ دەكەن لە یارییەكی بەهێزدا بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوویانە ئامادەاكری باشیان كردوە،لەلایەكی ترەوە لە یاری دووەم هەردوو تیپی تۆپی دەستی قەڵای توركمانی و شەقلاوە بەیەك دەگەن لە كاتژمێر3ونیوەی عەسر لە یارییەكی گرنگدا بەیەك دەگەن،لە شاری سلێمانیش لە كاتژمێر2ی دوای نیوەرۆ هەردوویانەی ئافرۆدێت وكۆیە رووبەرووی یەكتری دەبنەوە لە یارییەكی گرندا،لەبارەی دەست پێكردنەوەی قۆناغی دووەمیش بێجان ئیبراهیم سەرۆكی یەكێتی تۆپی دەستی كوردستان گوتی: رۆژی شەممە یارییەكانی قۆناغی دووەم دەست پێدەكەینەوە ئەوە وەكو پرۆگرامی ساڵانەی خۆمانە بەمەبەستی گرنگی دان بە یارییەكانی كچانە لە شارەكانی كوردستان بەرنامەی باشمان دەبێت بۆ یارییەكانی تۆپی دەست لە هەموو ئاستە جیاوازەكان.
