لە درێژەی یارییە دۆستانەكان هەولێرنەیتوانی زاخۆ ببرێت، ئەمرۆش میوانداری گازی شیمال دەكات

لە درێژەی یارییە دۆستانەكان هەولێرنەیتوانی زاخۆ ببرێت، ئەمرۆش میوانداری گازی شیمال دەكات
كارزان كانەبی

لەدرێژەی یارییە ئامادەكارییەكان بۆ هەردوو خولی بژاردەی عێراقی و جامی ئاسیا ، یانەی هەولێر لەدووەم یاری خۆی لەسەر یاریگای شەهیدفرنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی كەمی هاندەران میوانداری یانەی زاخۆی كرد، لە یارییەكەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بە درێژایی یارییەكە چەند هێرشێكی یەك لە دوای یەكیان بردە سەر گۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك لە یارییەكە دا و هەریەك لە راهێنەران ئەیوب ئۆدیشۆی راهێنەری هەولێرو محەمەد قەویزی راهێنەری یانەی زاخۆ چەندین یاریزانی تازەیان لە ریزی یانەكانیان تاقی كردەوە بەمەبەستی دەست نیشان كردنی پێك هاتەیەكی بەهێز بۆخولەكان، سەرئەنجامیش هەردوویانە نەیانتوانی تۆری گۆڵی یەكتری بهەژێنن ویارییەكەش بە یەكسان بوون بوونی هەردوویانە بەبێ‌ گۆڵ كۆتایی هات، بریاریشە ئەمرۆ پێنج شەممە یانەی هەولێر لە سێ‌ یەم یاری دۆستانەی ئامادەكاری خۆی لەكاتژمێر3ی عەسر میوانداری یانەی گازی شیمال بكات، لەبارەی ئامادەكارییەكانیش بێجان ئیبراهیم بۆرۆژنامەی خەبات گوتی: ئەمەش هەر لە درێژەی یارییە دۆستانەكانمانە ئێمە بەردەوام دەبین لە خۆئامادەكاری تاكو كاتی دەست پێكردنی خولی عێراقی و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە و راهێنەریش یاریزانان تاقی دەكاتەوە بە یاری دۆستانەكان.





فۆتۆ، پشتیوان

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top