پێشبڕكێی ڕاكردنی قەراغ شار بۆ كوڕان وكچان سەركەوتووانە ئەنجامدرا
لەپێشبڕكێیەكەدا زیاتر لە (120) یاریزانان و ئارەزوومەندانی كوران وكچان بەشداریان تێیدا كردبوو كەماوەی (1) رۆژی خایاند.
لەبارەی چۆنییەتی سازدان و بەڕێوەچوونی پێشبڕكێیەكە بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر (تاهیرسابیرخۆشناو) راگەیاند: بێگومان ئەمە دووهەمین چالاكییە لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئەنجام بدەین و ئەوەی جێی دڵخۆشیی هەموو لایەك بوو رێژەیەكی زۆر لەكچان وكوڕان بەشداریان لەپێشبڕكێیەكەدا كردبوو، لەهەمووی گرنگتریش یاریزانێكی دێرینی یاریی گۆڕەپان ومەیدان كەتەمەنی لەسەرووی (72) ساڵ بوو توانی بەشداری لەم بۆنەیەدا بكات كەماوەی (4) كیلومەتر شان بەشانی یاریزانانی كچان ڕابكات بێ ئەوەی هەست بەئازارو ماندووبوون بكات
تاهیر سابیر لەبارەی ئەنجامدانی ئەم چالاكییە وەرزشییە زیاتر گوتی: ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاكییە وەرزشییانە خۆی لەخۆیدا فاكتەرێكی گرنگە بۆ خۆمان و بۆ یەكێتیی ناوەندیی گۆڕەپان ومەیدانی كوردستان،بەهۆی ئەوەی ئەم جۆرە چالاكییانە دەبێتە مایەی هاوكاری و بایەخدانی وەرزشیی گۆڕەپان ومەیدان لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری.بۆیە لێرەدا سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە هاوكارمان بوونە لەبەڕێوەچوونی ئەو پێشبڕكێیە بەتایبەتی برادەرانی پۆلێسی هاتوو چۆ و ئۆتۆمبێلی فریاكەوت كە سات بەسات لەگەڵ ئێمە دابوون تاكۆتایی پێشبڕكێیەكە.
ئەمەش ئەنجامی سەركەوتووانی پێشبڕكێیەكەیە كە بەم شێوەیە بوو:
لەسەر ئاستی كوڕان:
1- سەفین رەسول مەلا
2-نەزار مامەند عوسمان
3-لادێ غازی عوسمان
4-رێڤینگ مەحمود رەشید
5-نەریمان عومەرسلێمان
6-رووداو جەمال ئەحمەد
7-ئارام عوبێد عەلی
8-ئیدریس عومەر قادر
9-محەمەد مەحمود رەشید
10- كاروان جەبار محەمەد
لەسنەر ئاستی كچان:
1-سارا سالار
2-رازیە سلیم
3-ژوین سیروان
4- فاتیمە كاوە
5-تمارا شاكر
6-ریم عەبدولحەمید
7-نەدا فەرهاد
8- لاڤە رەنجبەر
9-شەیما هەمزە
10-دایان ئیسماعیل
