ئەحمەد سالار گەڕایەوە بۆ یانەی‌ سلێمانی‌

ئەحمەد سالار  گەڕایەوە بۆ یانەی‌ سلێمانی‌
ئیدارەی‌ یانەی‌ سلێمانی‌ سەركەوتوو بوو لە ئیمزاكردنی‌ گرێبەستێك لەگەڵ ئەحمەد سالاری‌ گۆڵكاری‌ بەتوانای‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و ئەو گۆڵكارە بۆ ماوەی‌ یەك وەرز لەگەڵ یانەی‌ دایك یاری دەكات.
دوای‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ گرێبەستەكەی‌ لەگەڵ یانەی‌ پێشمەرگەی‌ سلێمانی، ئەحمەد سالار بەپەرۆشەوە ماڵە كۆنەكەی‌ هەڵبژاردەوە‌و بڕیاریدا یاری بۆ یانەی‌ سلێمانی یاری‌ بكات.
ئەحمەد سالار كە بە مەكینەی‌ گۆڵەكە ناسراوە، لەو بارەیەوە بەسایتی‌ یانەی‌ سلێمانی‌ راگەیاند «مێژووم لەگەڵ یانەی‌ سلێمانی‌ هەیە، كاتە خۆشەكانم لەگەڵ ئەو یانەیە بووە، بۆیە ئێستا شانازی‌ دەكەم كە جارێكی تر درێسی‌ یانەی‌ سلێمانی‌ لەبەردەكەمەوە».
وتیشی‌ «بەڵێن بە هاندەران‌و ئیدارەی‌ یانەی‌ سلێمانی‌ دەدەم ئەوەی‌ لە توانامدا بێت پێشكەشی‌ یانەی‌ سلێمانی‌‌و هاندەرانی‌ دەكەم».
گرێبەستی‌ ئەحمەد سالار لەگەڵ یانەی‌ سلێمانی‌ بۆ ماوەیەی‌ یەك ساڵە‌و بە بڕی‌ 20 ملیۆن دینار‌و موچەی‌ مانگانەی‌ 1 ملیۆن دینار ئیمزا كراوە.
Top