فیفا سزاكەی لەسەر عێراق لانەبرد

فیفا سزاكەی لەسەر عێراق لانەبرد
یەكێتیی تۆپی پێی جیهانی فیفا بەكۆی دەنگ داوایەكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراقی بەلابردنی سزا لەسەر یاریگاكانی عێراق رەتكردەوە.
پێگەی فەرمی فیفا ئاشكرایكرد، وەفدی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق بەسەرۆكایەتیی ناجح حەمود داوایەكیان پێشكەش بە یەكێتییەكەیان كردووە بە مەبەستی لابردنی سزا لەسەر یاریگاكانی ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی یارییە نێو دەوڵەتی و دۆستانەكان، بەڵام رۆژی (هەینی) لەكۆبوونەوەی كۆنگرێسی یەكێتییەدا ئەو داوایە رەتكرایەوە.
بەهۆی نائارامیی رەوشی ئاسایش و كوژرانی ڕاهێنەری یانەی كەربەلا لەسەر دەستی هێزێكی عیراقییەوە، یەكێتیی تۆپی پێی جیهانی بڕیاری راگرتنی سەرجەم یارییە نێودەوڵەتی و دۆستانەكانی لەسەر یاریگاكانی عێراق دەركرد.
Top