هەولێریش پاڵێوراوبوو، میوانداریی جامی كەنداو لە عێراق سەندرایەوە
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی زۆركرا لەسەر میوانداریی كردنی پاڵەوانێتییەكە تەنانەت لایەنی عێراقی بەوە رازیبوون پاڵەوانێتییەكە لەشاری بەسڕەوە بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بگوازرێتەوە، بەڵام دواتر بڕیاردرا بەشێوەیەكی كۆتایی لەعێراقەوە بگوازرێتەوە بۆ سعودیە بەدیاریی كراوی بۆ شاری جەددە.
