لە شاری سلێمانی بۆماوەی سێ رۆژ بەبەشداریی 20 یانەی شارەكانی كوردستان لە هۆڵی نیشانەشكێنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی، بەسەرپەرشتیی یەكێتیی ناوەندیی نیشانەشكێنی كوردستان،پاڵەوانێتیی نیشانەشكێنی یانەكانی كوردستان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان لە جۆری دەمانچە و تفەنگ بەڕێوەچوو، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەش كاروان شێخ عەبدولكەریم ئەمینداری دارایی یەكێتیی نیشانەشكێنی كوردستان بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی خۆمان بەمەبەستی گرنگیدان بە ئاستی یاریزانانی نیشانەشكێنی لە شارەكانی كوردستان بەبەشداری 20 یانەو زیاتر لە 90 یاریزان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان ئەم پاڵەوانێتییەمان ئەنجامدا،لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە هەردوو ئاست،توانیان ئاستێكی بەرزی یاریی نیشانەشكێنی پێشكەش بكەن ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
دەمانچە- كچان- تیپ
1- ئاشتی 664خاڵ
دەمانچە- كوڕان
1- پێشمەرگەی سلێمانی 1522خاڵ
تفەنگ- كچان – تیپ
1- پێشمەرگەی سلێمانی 702خاڵ
تفەنگ كوڕان- تیپ
1- پێشمەرگەی سلێمانی1482خاڵ
تفەنگ –تاك كچ
ئاڤان عەتا- پێشمەرگەی سلێمانی372خاڵ
دەمانچە – تاك كچ
بەیان ساڵح- ئاشتی334خاڵ
دەمانچە- كوڕ- تاك
جەمال عەبدولڵا- پێشمەرگەی سلێمانی522خاڵ
تفەنگ- كوڕ- تاك
هەردی جەمال- ئاشتی 524خاڵ