بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی مەلەوانی و خزمەت كردنی زیاتری یارییەكە لە مەلەوانگەی داخراوی هەولێر بەسەرپەرشتیی یەكێتیی مەلەوانیی هەولێر پاڵەوانێتیی مەلەوانیی یانەكانی هەولێر بەبەشداری 44یاریزان لە هەشت یانەی نێو شاری هەولێرو دەوروبەری بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەش یاریزانانی بەشداربوو لە هەریەك لە ئاستەكانی پێشكەوتووان و لاوان وتازە پێگەیشتووان لە جۆرەكانی مەلەوانیی پێشبڕكێی بەهێزیان دەكرد بۆبەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوە، لەبارەی ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەكە هەڤاڵ عەلی بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە وەكوبەرنامەی ساڵانەی خۆمان بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یاریزانانی شاری هەولێر ئەم پاڵەوانێتییەمان رێكخست، یاریزانانی بەشداربووش ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد،ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
جۆری سنگە مەلە- پێشكەوتووان
توانانامیق - پێشمەرگەی هەولێر
لاوان
عەبدولكەریم رائید - ئارارات
تازە پێگەیشتووان
عەلی رەزا- ئارارات
پەپوولە- پێشكەوتووان
خالس ئەنوەر- پێشمەرگەی هەولێر
لاوان
سەنا فوئاد- پێشمەرگەی هەولێر
مەلەوانیی ئازاد- پێشكەووتوان
توانا نامیق- پێشمەرگەی هەولێر
لاوان
دانا سالار- پێشمەرگەی هەولێر
تازە پێگەیشتووان
پێشەوا عەلی- هەولێر
پشتە مەلە- پێشكەوتووان
محەمەد یاسین- پێشمەرگەی هەولێر
لاوان
دانا سالار- پێشمەرگەی هەولێر
تازەپێگەیشتوان
وەلید ئەنوەر- پێشمەرگەی هەولێر