بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی ئەسپسواری لە شارەكانی كوردستان و خزمەت كردنی ئەم یارییە، بەسەرپەرشتیی یەكێـتیی ناوەندیی ئەسپسواریی كوردستان و بە چاودێریی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان لە شاری سلێمانی لە یاریگای فەرماندەیی لەسەر رێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەبەشداریی كوڕو كچە ئەسپسوارانی هەریەك لە یانەكانی (سلێمانی، ئاشتی، سەنتەری راهێنانی كۆڕاز، ئافرۆدێت، سیروانی نوێ، هەولێر، خاك- سەورە، سۆلاڤ، بابا گوڕگوڕ، ڕانیە ) پاڵەوانێتیی ئەسپسواریی یانەكانی كوردستان بەبەشداری 13 ئەسپ سواری كوڕو كچ بەڕێوەچوو لە هەریەك لە جۆری بازی بەرز و ماوەی خێرا و درێژ كە 1500كم و تیر وخوولانەوە بەڕێوەچوو، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەش (شێخ نەسرەدین بەهادین)سەرۆكی یەكێتیی ئەسپسواریی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی خۆمان و بەمەبەستی زیاتر زیندوو كردنەوە وگرنگیدان بەم یارییە پاڵەوانێتیی ئەسپسواریی یانەكانی كوردستانمان ئەنجامدا كە چوار یانە و 13 یاریزان لە ئاستی كچان و كوڕ بەشداربوون، لە پاڵەوانێتییەكەش یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو ئێمە بەرنامەی باشمان هەیە بۆئەم یارییە لە داهاتوودا، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیە بوو.
ئەنجامەكان
ئاستی كوڕان
1- سلێمانی
2- هەولێر
3- كەركوك
ئاستی كچان
1- سەنتەری راهێنانی سوارچاكیی كوڕاز
ئەنجامی تاك
تاژان شێخ نەسرەدین-سلێمانی
تاك -كوڕ
1- دیار عوسمان
2- محەمەد نوری