هۆکارێکی گرنگ بۆ ڕۆيشتنی کاسياس
لەميانەی چاوپێکەوتنێکی تايبەتيدا لەبەرنامەی تەلەڤيزيۆنی (تيکی تاکا) دێل بۆسکی راهێنەری هەڵبژاردەی ئيسپانيا ڕايگەياند ئەگەر ئيکەر کاسياسی گۆڵپارێزی ئێستای يانەی ڕياڵ مەدريد لەسەر ئەو ئاستەی بەردەوام بێت و لەسەر کورسی يەدەگ بێت ئەوا بەدڵنياييەوە بۆ جامی جيهانی ٢٠١٤ لەپێکهاتەی سەرەکيدا نامێنێت و دەچێتە يەدەگەوە بەڵام گەربێتو بەپێچەوانەوە لەڕياڵ مەدريد بووە سەرەکی ئەوە دەگەڕێتەوە ئەگەر نا پێويستە يانەی ڕياڵ مەدريد جێبێڵێت لەمێرکاتۆی زستانەی ئەمساڵدا.
هەروەها بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەيەکی ئەڵمانی يانەی شاڵکە ئامادەيە کاسياس بێنێتە ڕيزەکانیيەوە ، هەريەک لەيانەکانی ئينتەر و ئارسيناڵ و دۆرتمۆند ئامادەن گرێبەستی تايبەتی خۆيان پێشکەش بەو گۆڵپارێزە بکەن.
خەندان
