هەولێر بە 120 هەزار دۆلارگرێبەست لەگەڵ راهێنەرێكی تیپی دووەمی یانەی بەرشلۆنە مۆردەكات دویاریزانی پیشەگەریش لەرێگان، ئەحمەد ئیبراهیمیش بەمەرج دێتەوە هەولێر

هەولێر بە 120 هەزار دۆلارگرێبەست لەگەڵ راهێنەرێكی تیپی دووەمی یانەی بەرشلۆنە مۆردەكات  دویاریزانی پیشەگەریش لەرێگان، ئەحمەد ئیبراهیمیش بەمەرج دێتەوە هەولێر
كارزان كانەبی
بەمەبەستی باشتر ئامادەكردنی تیپی تۆپی پێی یانەكەی بۆهەردوو خولی بژاردەی عێراق و جامی ئاسیا دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی هەولێر دوای هەوڵێكی زۆر توانی راهێنەری بەڕەگەز ئیسپانی (گۆنزارۆ) مۆربكات لەبەرامبەر 120 هەزار دۆلار بۆماوەی یەك ساڵ سەرپەرشتی یاریزانانی یانەی وەرزشی هەولێردەكات،لەبارەی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم راهێنەرە پیشەگەرەش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر گوتی: ئێمە بەمەبەستی باشتر ئامادەكردنی یاریزانانی تیپەكەمان بۆهەردوو خولی بژاردەی عێراق و جامی ئاسیا كە یارییەكانی ئەم ساڵمانن هەمووی گرنگە و ئێمەش دەمانەوێ‌ گرنگی زیاتر بە تیپەكەمان بدەین لە گشت روویكەوە لە رێگای بریكارێكی وڵاتی قەتەر توانیمان وتووێژ لەگەڵ راهێنەری بەرازیلی(گوانزارۆ)مۆربكەین، كە پێشتریش لە هەریەك لە یانەكانی تیپی دووەمی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و لیڤەرپولی ئینگلیزی كاری كردوە و دەستكەوتی باشی هەبووە لەگەڵ یانەكان و چەندین یاریزانی بەتوانای ئامادە كردوە بۆ یانەكان، ئێمەش دوای گفت و گۆكردن لەگەڵی گەیشتنە رێكەوتن و بۆماوەی یەك وەرز گرێبەستمان لەگەڵی واژوو كردوە و بڕی گرێبەستەكەشی 120 هەزار دۆلارە بۆیەك وەزر سەرپەرشتی مەشقی یانەی وەرزشی هەولێر دەكات بۆئامادە كردنیان لە رووی هێزی جەستیەوە و چونكە تایبەت مەندی باشی هەیە لە رووی ئامادەكردنی یاریزانان، لەبارەی هێنانی یاریزانانیش ناوبراوگوتی"ئەحمەد ئیبراهیمی یاریزانی پێشووی یانەكەمان كە ئێستا لە خولی ئیماراتی یاری دەكات دەگەرێتەوە یانەكەمان و هەموو وت و وێژەكانمان لەگەڵی كۆتایی هاتووە و بە هاتنەوەی ئەویش گرنگی خۆی دەبێت بۆیانەكەمان بەڵام ئەحمەد مەرجی هەبووە بۆ گەڕانەوەی بۆیانەكە و داوای ئەوەی كردوە كە هەر كاتێك گرێبەستێكی دەرەكی باشی بۆبێت ریزی یانەكە بەجێبهێلێت ئێمەش هەمووكارەكانمان لەگەڵی بە كۆتایی هاتوە و ناوبراو یاری بۆیانەی هەولێر دەكات،دوویاریزانی تری بەڕەگەز بەرازیلی كە لە خولی بەرازیل و پورتوگال یاری دەكەن ئەوانیش بریارە لە ئایندەیەكی نزیك بگەنە هەولێربۆتاقی كردنەوەیان لەلایەن دەستەی راهێنەرانی یانەكەمان ئەگەر ئاستیان بەدڵی راهێنەری یانەكەمان بێت ئەوكاتە گرێبەستی لەگەڵ واژوو دەكرێت،گوتیشی سەمیر سامی یاریزانی پیشەگەری وڵاتی دانیمارك كە پلە سێ‌ ئەو ولاتە یاری دەكات گرێبەستی لەگەڵ واژوو كراوە بەڵام ڕەنگە بەهۆی ئاستیەوە گرێبەستەكەی هەڵبوەشێندرێتەوە،گوتیشی بەشار سەعدونمان لە یانەی سناعە هێناوەتە ریزی یانەكەمان، ئێمەش ساڵیش جیا لە ساڵان گرنگی باشمان بە یاریزانانی كورد داوە نزیكەی 14 یاریزانمان كوردن و ئاستیان بەرزە ئێمە چی بۆخزمەتی یانەی هەولێر باش بێت ئەوە دەكەین. هەولێر ئێستا دەستی بە یەكە مەشقیەكان كردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ شێوە تیپەكە ئامادە بكات بۆخولەكان.جێگای ئاماژە پێكردنە ئەم راهێنەری هێزی جەستەیی پێشتر یاریزانی لاوانی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئیسپانیا بووە.
Top