لە خولی پەروەدەكانی سنوری پارێزگای هەولێر فوتساڵی پەروەردەكانی هەولێرومەخمور و دەشتی هەولێرسەركەوتنیان تۆماركرد
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە چاڵاكیە وەرزشیەكان نێوان پەروەردەكان و خزمەت كردنی زیاتری یارییە جۆراوجۆرەكان و ئامادەكردنی تیپە وەرزشیە جۆراوجۆرەكانی پەروەردەی گشتی هەلوێر بۆپاڵەوانێتی یەكانی سەر ئاستی پەروەردەكانی هەرێم، وەكو بەرنامەی سالانەی خۆی و بەمەبەستی دەست نیشان كردنی تیپەكان بەرێوەبەرایەتی چاڵاكی و وەرزشی دێدەوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر،هەر سێ پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێز وفوتساڵ وتۆپی پێی یاریگای گەورە رۆژانە لە هەریەك لە یاریگاكانی تۆپی سەرمێز لە نێو بینایەی چاڵاكی و وەرزشی دیدەوانی پەروەردەی گشتی هەولێرو تۆپی فوتساڵ لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری و یارییەكانی تۆپی پێی لە هەردوو یاریگای یانەی پێشمەرگەی هەولێروشەهیدان بەرێوە دەچێت، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیانەش حەكیم كانەبی بەرێوەبەری چاڵاكی و وەرزشی دێدەوانی پەروەردەی گشتی هەولێر گوتی: بەمەسەت لە كردنەوەی ئەم پاڵەوانیتانە خزمەت كردنی وەرزشە لە پەروەردەكان و ئامادە كردنی تیپە جۆراوجۆرەكانە بۆپاڵەوانێتیەكانی هەرێم لە نێوان پەروەردە گشتیەكان كەبریارە لە ماوەیەكی نزیكدا یارییەكانی دەست پێبكات، ئێمەش دەمانەوێ بە بەهێزی بچینە نێو خولەكان بۆیە لە ئێستاوە لێژنەیەكمان داناوە بۆدەست ینشان كردنی یاریزانان، بۆماوەی شەش رۆژیش یارییەكانی درێژەیان هەیە لە یاریگا
جۆراوجۆرەكان، لێرەوە دەمەوێ سوپاسی مامۆستا بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بكەین كە بەردەوام هاوكارمان بووە هەموو پاڵپشتێكی خۆی دووپات كردۆتەوە بۆئێمە بۆخزمەت كردنی یارییە جۆراوجۆرەكان هەموو كات پشتیوانی وەرزش بوو بۆ زیاتر گرنگی دانی یارییەكانیش بەشێوەیەكی رێك و پێك رۆژانە بەرێوە دەچێت.
ئەمەش ئەنجامی یارییەكانە.
لە تۆپی سەرمێز هەریەك لە تیپەكانی پەروەردەكانی شەقلاوە و كۆیەو دەوروبەر لە كێبركێ بەهێزدان بۆ یەك لای كردنەوەی نازناوە بۆخۆیان.
فوتساڵ
مەخمور-رواندز(3-0)گۆڵ
دەشتی هەولێر-خەبات(4-1)گۆڵ
هەولێر-سۆران(6-0)گۆڵ
دەووروبەر-شەقلاوە(2-0)گۆڵ
تۆپی پێی كوڕان
چۆمان-مەخمور(1-0)گۆڵ
رواندز-مێرگەسۆر(3-1)گۆڵ
