لە خولی پلە یەكی كوردستان ئەمرۆبرایەتی و ئاشتی ،شەهیدان سەرچنار رووبەروی یەكتری دەبنەوە
لە چوار چێوەی یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بریارە ئەمرۆ سێ شەمە لە ژمارەیەك لە یاریگا جیاجیاكانی كوردستان لە هەفتەی دووەمی خولەكە هەشت یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان تیپە بەشداربووەكان ئەنجام بدرێت، یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاشتی شاری سلێمانی دەكات لەم یارییەشدا یانەی برایەتی چاوی لەبەدەست هێنانی سەركەوتن لەبەردەم هاندەران و لەسەر یاریگای خۆی لەبەرامبەریشدا یانەی ئاشتی هەوڵی قەرەبووكردنەوەی شكستی هەفتەی ڕابردوو دەدات، لە رانیەی دەروازەش لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی شەهیدان و سەرچناری شاری سلێمانی رووبەرووی یەكتری دەبنەوە بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە ،لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا یانەی سێمێل میوانداری یانەی ئاڵتون كۆپری شاری كەركوك دەكات بۆئەم یارییەش یانەی سێمێل بەهیوای بە دەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە یاری دەكات و یانەی ئاڵـتون كۆپریش بە هیوای بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە روو لە شاری دهۆك دەكات ئەم یارییەش بۆهەردوویانە گرنگی خۆی هەیە، یانەی كۆیەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی چەمچەماڵ دەكات ، كۆیە بەهیوای بەدەست هێنانی سەركەوتن قەڕەبوو كردنەوەی شكستی هەفتەی ڕابردوو و یانەی چەمچەماڵیش بۆدرێژەدان بە ئەنجامە باشەكان یاری دەكەن، لەقەزای سۆرانیش لە یارییەكی گرنگدا یانەی دەربەندیخان دەبێتە میوانی یانەی سۆران، بۆئەم یارییەش یانەی سۆران بەراهێنەرایەتی عەلی وەهیب ئامادەكاری باشی كردوە،لەشاری كەركوكیش یانەی سەورە بەهیوای بەدەست هێنانی ئەنجامی باش میوانداری یانەی بروسك دەكات، لە شاری خانەقینش هەردوو یانەی سیروانی نوێ و خانەقین بەیەك دەگەن بۆئەم یارییەش هەردوو یانە چاویان لە ئەنجامی باشە، لە شاری كەركوكیش یانەی هەڵەبجەی شەهید دەبێتە میوانی یانەی خاك ، گشت یارییەكان لە كاتژمێر3ی دوای عەسر ئەنجام دەدرێت.
