نارەزایی کەتەلۆنیەکان لەسەر یاریزانی یانەکەیان

نارەزایی کەتەلۆنیەکان لەسەر یاریزانی یانەکەیان
نارازایەتی بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە بەردەوامی ھەیە لە رابردوو و ئێستادا و لە چەند رۆژی داھاتووش بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت سکالایەک پێش کەش بە بەرپرسانی فدراسیۆنی وولاتەکەیان بکەن .
راھێنەری یانەی بەرشلۆنە تاتا مارتینۆ داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە کەوا ھۆشداری بدەنە بەرپرسانی تۆپی پێ وولاتەکەیان بۆ ئەوەی ئاگادار بن لەوەی کە یاریزانی بەرازیلی یانەکەی بووەتە ئامانجی گشت بەرگریکاران و بە شێوەیەکی زۆر توند مامەلەی لەگەل دەکەن .
لە ماوەی رابردوودا وەک راھێنەری یانەی بەرشلۆنە باسی لێوە دەکات یاریزانی ئەو یانەیە نیمار زۆر جار لەلایەن بەرگریکارانەوە دەبێتە ئامانج کە ئەوەش وا لەو یاریزانە دەکات کە ترسی لای دروست ببێت ھەربۆیە بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی دەیانەوێت سکالایەک وەک ئاگاداری یاریزانانی تر پێش کەش بە بەرپرسانی فدراسیۆنی وولاتەکەیان بکەن .
Top