تیم كاهیل خێراترین گۆڵی خولی ئه‌مریكا تۆمارده‌كات

تیم كاهیل خێراترین گۆڵی خولی ئه‌مریكا تۆمارده‌كات
دوای پێشكه‌كردنی ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن له‌خولی نایابی ئینگلته‌رادا جارێكی تر تیم كاهیلی ئوسترالی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رده‌م زوومی كامێراكان ئه‌ویش به‌تۆماركردنی خێراترین گۆڵ له‌مێژووی خولی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یانه‌ نوێكه‌یدا.

له‌خولی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مریكادا تیم كاهیلی یاریزانی یانه‌ی نیویۆرك رێدبوڵز خێراترین گۆڵی له‌مێژووی خوله‌كه‌دا تۆماركرد و توانی دوای 7 چركه‌ تۆڕی گۆڵی یانه‌ی هیوستن دینامۆ بهه‌ژێنێت.

تیم كاهیل توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆپێكی درێژی قورس كۆنتڕۆڵ بكات و به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری جوان شوتێك لێبدات كه‌گۆڵچی دینامۆ توانای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌بوو.























خه‌ندان
Top