سكۆلاری: بانگهێشتكردنی دێگۆ كۆستا ته‌نها كێشه‌ی منه
ئێستا گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر بانگهێشتكردنی دێگۆ كۆستای گۆڵكاری خولی ئیسپانی (به 10 گۆڵ) هه‌یه بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، ئه‌و یاریزانه ده‌توانێت بۆ ئیسپانیا یاریی بكات به‌هۆی هه‌بوونی پاسپۆرتی ئه‌و وڵاته و له‌هه‌مان كاتدا توانای یاریی كردنی هه‌یه بۆ به‌ڕازیل چونكه له‌وێ له‌دایكبووه.
له‌و باره‌یه‌وه سكۆلاری به‌رۆژنامه‌ی (گڵۆبۆ سپۆرت) ی راگه‌یاند: ئه‌وه كێشه‌ی منه، تاكه كه‌س كه‌ده‌توانێت له‌و باره‌یه‌وه بڕیار بدات منم، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چانسی به‌ڕازیل بۆ بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2014، سكۆلاری ووتی: به‌ڕازیل ته‌نها پاڵێوراوی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نیه، به‌ڵكو له‌سه‌ری پێویسته ببێته پاڵه‌وان، یه‌ك رێگه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه و پێویسته سازشی له‌سه‌ر نه‌كه‌ین.
خه‌ندان
