پێش یارییه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید، یۆڤانتۆس باری نائاسایی راگه‌یاند
وته‌بێژی فه‌رمیی به‌ناوی ئیداره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس رایگه‌یاند: ڤیدال له یارییه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید كه‌له‌میانه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادایه، ناتوانێت به‌شداریی بكات به‌هۆی ئه‌و پێكانه ماسولكه‌ییه‌ی بۆی دروستبوو.
ئێستا راهێنه‌ر و ئیداره‌ی یانه‌كه چاوه‌ڕێی راپۆرتی كۆتایی پزیشكه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كلایی ببێته‌وه كه‌پێكانه‌كه‌ی سوكه یاخود پێویستی به‌پشوو هه‌یه، چونكه كۆنتی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و یاریزانه به‌شداریی پێبكات له‌یارییه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێكانه‌كه‌ی كاریگه‌ربێت ئه‌وا سه‌ركێشی به‌سه‌لامه‌تیی ئه‌و یاریزانه‌وه ناكات.
خه‌ندان
