بەرشلۆنە یەکەم دوو خاڵی ئەم وەرزەی لا لیگای لەدەستدا

بەرشلۆنە یەکەم دوو خاڵی ئەم وەرزەی لا لیگای لەدەستدا
لەدرێژەی یارییەکانی هەفتەی 9 ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە بووە میوانی یانەی ئۆساسۆنا، هەرچەندە لەو یارییەدا لیۆنێل میسی گەڕایەوە بۆ ریزەکانی بەرشلۆنە بەڵام ئەو یانەیە بەبێ گۆڵ یەکسانبوو.

بەو ئەنجامە بەرشلۆنە یەکەم دوو خاڵی ئەم وەرزەی لا لیگای لەدەستدا و جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لەپێش کلاسیکۆدا بۆ سێ خاڵ کەمبۆوە، هەروەها یانە کەتەلۆنیەکە مەترسی لەدەستدانی پێشەنگی ریزبەندی لەسەرە.










خەندان
Top