پێش یاریی به‌رشلۆنه، میلان زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێت
جه‌وله‌ی داهاتووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یارییه‌كی گرنگی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه و ئه‌ی سی میلان له‌خۆده‌گرێت، ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌و دووانه كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی یانه ئیتاڵیه‌كه.
بالۆتێلی له‌كاتی ئاماده‌كاریی دواین یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا دووچاری پێكانهات لهماسولكهكانی رانیدا، هه‌روه‌ها ئه‌بیاتی چه‌ند كێشه‌یه‌كی بۆ دروستبوو لهماسولكهكانی قاچیدا، كه‌ئه‌وه‌ش پرسیاری زۆری دروستكردووه له‌سه‌ر پێكانی یاریزانانی میلان به‌تایبه‌تی لهماسولكهدا.
خه‌ندان
