هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید داوای لێبوردنه‌كه‌ی رۆناڵدۆیان ره‌تكرده‌وه‌

هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید داوای لێبوردنه‌كه‌ی رۆناڵدۆیان ره‌تكرده‌وه‌
شه‌وی رابردوو له‌یارییه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید و مالاگا به‌هۆی له‌ده‌ستدانی چه‌ند هه‌لێكی ئاسانی گۆڵكردنه‌وه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لێبوردنی له‌هانده‌رانی ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ كرد، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و داوایه‌ی دۆنیان ره‌تكرده‌وه‌.

له‌دوای له‌ده‌ستدانی چه‌ند هه‌لێكی ئاسانی گۆڵكردن، رۆناڵدۆ هه‌ستیكرد كه‌مته‌رخی نواندووه‌ بۆیه‌ له‌ساته‌وه‌ختی تۆماركردنی گۆڵی دووه‌م له‌ڕێی په‌ناڵتیه‌وه‌، چووه‌ به‌رده‌م هانده‌ران و داوای لێبوردنی لێكردن، به‌ڵام هانده‌ران ئه‌و داوایه‌ی رۆناڵدۆیان ره‌تكرده‌وه‌ و زیاتر به‌چه‌پڵه‌ و هوتافه‌كانیان هانی ئه‌و یاریزانه‌یان دا.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌، دانی كارڤاخالی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رایگه‌یاند: رۆناڵدۆ دڵته‌نگ بوو به‌ له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو هه‌لی گۆڵكردنانه‌، به‌ڵام پێویست نه‌بوو داوای لێبوردن بكات و ئه‌و كاره‌ی له‌شوێنی خۆیدا نه‌بوو.












خه‌ندان
Top