خولی یانەپالەوانەکانی تۆپی بالەی عەرەبی لەکوردستان بەرێوەدەچێت

خولی یانەپالەوانەکانی تۆپی بالەی عەرەبی لەکوردستان بەرێوەدەچێت
شوان عەزیز - ھەولێر



لەبارەی دواین کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی بالەی عەرەبی و ئاسیا کەلەمانگی رابردوو لەولاتی دوبەی بەرێوەچوو د. موئەیەد مەغدید جێگری سەرۆکی یەَکتی تۆپی بالەی عەرەبی رایگەیاند : دواین کۆبوونەوەی یەکێتیەکەمان پرۆگرامی ھەرسێ سالی داھاتوو ٢٠١٤ -٢٠١٥-٢٠١٦ پەسەندکرا وەبریاردرا کۆبوونەوە سالی ٢٠١٤ کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی بالە ولاتانی عەرەبی بۆیەکەم جار لەشاری ھەولێر بەرێوەبچێت کە ئەو سال بەنسبەت شاری ھەولێروەک پایتەختی گەشتیاری پایتەخی ولاتانی عەرەبی دەناسێرنێت . جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆبی بالە راشیگەیاند کە لەسالی ٢٠١٥ پالەوانیەتی تۆپی بالەی ولاتانی عەرەبی لەکوردستان بەرێوەدەچێت . لەبارەی کۆبوونەوەیان وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی بالەی عێراق لەکۆبوونەوەی ئاسایی لەیەکێتی تۆپی بالەی ئاسیا د. موئەیەد مەغدید رایگەیاند دوایی پەسەندکردنی راپۆرتی دارایی و کارگیری بریارلەسەر خولەکانی تۆپی بالە درا بۆ وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ بەلام بەداخەوە بەھۆی نەبوونی ھۆڵی گونجاو پێشکەوتوو لەعێراق وکوردستان نەمانتوانی ھیچ کام لەو پالەوانیەتیانە بگوازینەوە بۆ وڵات , وەپالەوانیەتیەکان وەک سالانی پێشوو لەولاتی دوبەی بەرێوەدەچێت کەھۆلی پێشکەوتوو لەخۆ دەگرێت . وەلەکۆتادا سەرۆکی یەکێتی تۆپی بالەی عێراقی و جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی بالەی عەرەبی د , موئەیەد مەغدید راگەیاند لەھەردوو کۆبوونەوەی یەکێتی ولاتانی عەرەبی و ئاسیای ستایشی پێشکەوتنەکانی وەرزشیان لەکوردستان کرد کە بەرچاویەکی باشی بەخۆووە بینیوە وەرزش لەکوردستاندا .
Top