گشت داراییەکانی مارادۆنا راگیران
سەرچاوەکان لە وولاتی ئیتالیا بلاوویان کردەوە کەوا ئەو ھەوالە لەو ھۆتێلەی کەوا چەند رۆژی رابردوو مارادۆنا تێدا بووە بۆ ئەوەی لە یاری رۆما و ناپۆلی ئامادەبێت پێ راگەیێندراوە و ئەویش ھەموو ئەو بەلگانەی واژۆ کردووە .
باجی مارادۆنای ئەفسانەی پێشووی ھەلبژاردەی ئەرجەنتین بۆ ئەو کاتە دەگەرێتەوە کە لە سالانی ١٩٨٤ تا ١٩٩١ لە یانەی ناپۆلی ئەو وولاتە یاری کردووە ,ھەربۆیە پۆلیسی ئەو وولاتە لە کاتی ھاتنی مارادۆنا لە چەند رۆژی رابردوو بۆ ئەو وولاتە کات ژێرە بە نرخەکەی و گوارە ئەلماسەکەی لێسەندووە .
