ڤيدال سزادرا لەلايەن يوڤييەوە

ڤيدال سزادرا لەلايەن يوڤييەوە
ياريزانی چيلی و يانەی يوڤانتۆسی ئيتاڵی ئارتۆرۆ ڤيدال پاش ئامادە نەبوونی لەمەشق و ڕاهێنانەکانی يانەکەی لەلايەن کۆنتييەوە سزادرا.

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆوە ڤيدال ناتوانێت بەشداری ياریی يوڤانتۆس بکات بەرامبەر يانەی ڕياڵ مەدريد لەخولی يانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەهۆی سزادانی لەلايەن يوڤييەوە، لەو بارەيەوە ڕۆژنامەی توتۆ سپۆڕتی ئيتاڵی لەميانەی هەواڵێکيدا بڵاوی کردەوە ڤيداڵ ئامادە دەبێت بۆ چامپيۆنس ليگ بەڵام لە بەرامبەردا يانەی يوڤی سزای ماددی دەدات و بۆ ياريی يانەکەی بەرامبەر ڤيۆرنتينا ڕادەگيرێت.

ئەم سزادانی ڤيدال لەوەوەيە کاتێک ڕۆژی هەينی ئامادەی مەشق و ڕاهێنانی يانەکە نەبوو ئەمەش بووە هۆی توڕە بوونی کۆنتی ڕاهێنەرەو دەستەی بەڕێوەبەرانی يانەکە بۆيە بڕياردرا بەسزادانی ڤيدال بە بڕێک پارەو ڕاگرتنی بۆ يەک ياریی.










خەندان
Top