هۆفنهايم داوای دووبارە کردنەوەی يارييەکە دەکات
پاش ئەوەی لەياریی هەفتەی نۆی خولی بۆندس ليگای ئەڵمانيدا هەردوو يانەی هۆفنهايم و بايەر ليڤەرکوزن ڕووبەڕووی يەکتر بونەوە، لەخولەکی ٧٠ ی يارييەکەدا گۆڵێکی سەير هەژمار کرا، پاش ئەوەی ياريزانی ليڤەرکوزن بەلێدانی سەر تۆپێکی ئاڕاستەی گۆڵی بەرامبەريان کرد، دوای سوڕانەوەی تۆپەکە بەتۆڕی گۆڵەکەوە لەپشتەوە چووە ناو گۆڵ.
دادوەری يارييەکەش بەگۆڵ هەژماری کرد ئەمەش کاردنەوەی ياريزانان و ڕاهێنەری يانەکەی لێکەوتەوە، کيسلينگی ياريزانی ليڤەرکوزن و خاوەن گۆڵە سەيرەکە بەدادوەرەکەی کرد گۆڵ نەبووە بەڵام دادوەر هەر بەگۆڵ هەژماری کرد، بەوهۆيەوە يانەی هۆفنهايم بەشێوەيەکی فەرمی داوای لەيەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانيا کرد بە دووبارە کردنەوەی يارييەکە، بەڵام تائێستا وەڵام نەدراونەتەوە.
خەندان
