راپۆرتە هەواڵەكانی وڵانی ئەڵمانیا رایانگەیاند یانەی بایرەن میونیخ پاڵەوانی خول و جامی ئەڵمانیا و پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە وەرزی رابردوو خۆی ئامادە دەكات بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بەیانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بكات بۆ كڕینەوەی هەردوو یاریزانی ئۆروگوایی لویس سوارێز و یاریزانی بەرازیلی كۆتینهۆ لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا، راپۆرتەكان ئاماژەیان بەوەدا كەیانەی بایرەن میونیخ دەیەوێت پارێزگاری لە نازناوەكانی وەرزی رابردوو بكات، ئەم كارەش نایەتە دی ئەگەر یانەی بایرەن میونیخ خاوەن كۆمەڵێك یاریزان نەبێت كە بتوانن شوێنی یاریزانە سەرەكییەكان بگرنەوە بەهەمان توانا و لێهاتوویی، ئەم دوو یاریزانەش دەتوانن بەهێزی بە یانەكەی هەرێمی بەڤاریا ببەخشن .
یاریزان سوارێز لەیەكەم یاری لەدوای گەڕانەوەی لەسزای راگرتن بەرامبەر یانەی سەندەرلاند یاری كرد و توانی دوو گۆڵ بۆ یانەی لیڤەرپول تۆمار بكات كە یارییەكە لە بەرژەوەندی یانەكەی بە كۆتاهات بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك .