پۆگبا ئامادەیە وەك گۆڵچیش لە یانەی یۆڤانتس یاری بكات

پۆگبا ئامادەیە وەك گۆڵچیش لە یانەی یۆڤانتس یاری بكات
یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی یۆڤانتسی ئیتالی بۆل پۆگبا خۆشحاڵیی خۆی دەڕبری بەتۆماركردنی گۆڵی سەركەوتن بۆ یانەكەی لەیاری دێربی شاری تۆرینۆ لە نێوان هەردوو یانەی یۆڤانتس و تۆرینۆ كە بەگۆڵەكەی ئەو یانەكەی سەركەوتنی بەدەست هێنا، هەروەها پۆگبا ئامادەیی خۆی نیشاندا وەك گۆڵچیش لەیانەی خانمە پیرەكە یاری بكات ئەگەر راهێنەر ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئەو داوایەی لێبكات.
پۆگبا لە لێدوانێكیدا گوتی : یارییەكەی تۆرینۆ زۆر زەحمەت بوو، چونكە ئەوان بەدە یاریزان بەرگرییان دەكرد، من خۆشحاڵم بە تۆماركردنی گۆڵی سەركەوتن لەم یاریە زەحمەتەدا، بەڵام ئەوە یاریی تۆپی پێیە و تیپەكە پێكەوە هۆكاری سەركەوتن و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەكە بوون . سەبارەت بە بەشداریكردنی لە زۆربەی یارییەكانی یانەی یۆڤانتس وەك یاریزانێكی سەرەكی پۆگبا گوتی : من هەردەم هەوڵ دەدەم ئەركەكانی خۆم كەراهێنەر كۆنتی بۆم دیاری دەكات جێبەجێی بكەم، من لەو شوێنە یاری دەكەم كە راهێنەر داوام لێدەكات، چ لە هێڵی ناوەڕاست یان لە باڵەكان یان لە هێڵی بەرگری، من ئامادەم وەك گۆڵچیش یاریی بكەم ئەگەر راهێنەر ئەو داوایەم لێبكات .
Top