پێشمەرگەی سلێمانی پاڵەوانی كاراتێی بوو
بەمەبەستی گرنگی دان بە یاری كاراتێی لە هەردوو ئاستی لاوان و تازە پێگەیشتوان بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی كاراتێی كوردستان لە شاری سلێمانی لە هۆڵی راپەرین بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی(سلێمانی، هێرش، شۆریجە، سەورە، سۆلاڤی نوێ، كەیوان، ئەكادیمیای هەولێر، خاك، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، سیروانی شارەزوور، دوكان، پیرەمەگرون، سەید سادق، بەختیاری، پێشمەرگەی سلێمانی، سەرچنار) لە ئاستی لاوان و تازەپێگەشیتوان لە هەردوو جۆری كاتا و كۆمیتە پاڵەوانێتی كاراتێی یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لە پاڵەوانیتیەكەشدا كەماوەی دوورۆژی خایاند یاریزانانی بەشداربوو لە كێشە جیاوازەكان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە ئاستی تەمەنی نیوان 14بۆ15و 16بۆ17ساڵی و ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
تازە پێگەیشتوان-تیپ
1-پێشمەرگەی سلێمانی
2-چەمچەماڵ
3-خاك
3-سیروانی شارەزوور
لاوان-تیپ
1-پێشمەرگەی سلێمانی
2-پیرەمەگروون
3-خاك
لە ئاستی تاكیش لە تازە پێگەیشتوان و لاوان لە جۆری كاتا هەردوو یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی(ئەلەند هیوا وهاوكار تەحسین) پاڵەوانی یارییەكان بوون و پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا.
