به‌هۆی وێنه‌یه‌كه‌وه درێسی وه‌رزی داهاتووی ئارسناڵ ئاشكراده‌بێت
لینفۆرد كریستی خاوه‌نی مه‌دالیای ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادی له‌نده‌ن وێنه‌یه‌كی له‌سه‌ر تویته‌ری تایبه‌تی خۆی بڵاوكرده‌وه كه‌له‌گه‌ڵ ئۆلیڤه‌ر گیرۆ و تێری هێنری و باكاری سانیا دایه و ئه‌و سێ یاریزانه درێسێكی نوێی یانه‌ی ئارسناڵیان له‌به‌ردایه كه‌له دروستكراوی كۆمپانیای پومایه.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل ئه‌و درێسه‌ی له‌به‌ری یاریزانه‌كاندا ته‌واو ئه‌و درێسه‌یه كه‌تایبه‌ت بۆ یانه‌ی ئارسناڵ دروستكرده‌وه و وه‌رزی داهاتوو له‌لایه‌ن ئه‌و یانه‌یه‌وه ده‌پۆشرێت.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یانه‌ی ئارسناڵ و كۆمپانیای پوما، به‌گرێبه‌ستی پێنج وه‌رزیی ساڵانه كۆمپانیاكه بڕی 30 ملیۆن پاوه‌ند ده‌دات به‌یانه‌ی ئارسناڵ به‌رامبه‌ر دروستكردن و فرۆشتنه‌وه‌ی درێسه‌كه‌ی.
خه‌ندان
