ڕاهێنەری بەرشلۆنە بەرگری لە نێيمار دەکات
پاش ئەوەی لەياریی نێوان بەرشلۆنە و سێڵتيک لەخولی يانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ياريزان نێيمار بەهۆی نواندنەوە دادوەری يارييەکەی بەهەڵە برد دواتر و لەڕۆژنامەکانی ئيسپانييەوە هێرشێکی توند کرايە سەر ئەو ياريزانەو بە فێڵباز ناويان برد .
بەڵام لەکۆتاييدا تاتا مارتينۆ هاتە دەنگ و بەرگری لەياريزانە لاوەکە دەکات هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە کە خستويانەتە پاڵ نێيمار .
هەروەها سەبارەت بە يانەی ئەلتيکۆ مەدريد تاتا مارتينۆ دواو ووتی " لەئێستادا يانەی ئەتلەتيکۆ مەدريد پاڵێوراوە بۆ بردنی جامی لاليگا و ئەوان ڕکابەری سەرەکی ئێمەن بۆيە کار بۆ خۆ دوورخستنەوەمان دەکەين " .
خەندان
