هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را هه‌وڵی فڕاندنی عه‌دنان ده‌دات

هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را هه‌وڵی فڕاندنی عه‌دنان ده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ئاشكرایده‌كات نیازیان هه‌یه‌ له‌رێی پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانییه‌وه‌ عه‌دنان یانۆزای یاریزانی لاوی یانه‌ی مانچسته‌ر بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بكه‌ن.

ئه‌و یاریزانه‌ 18 ساڵه‌ له‌دواین یاریی یانه‌كه‌یدا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و دوو گۆڵی بۆ شه‌یتانه‌ سوره‌كان تۆماركرد، به‌وه‌ش تیپه‌كه‌ی له‌دۆڕاندنه‌وه‌ گه‌یانده‌ سه‌ركه‌وتن، ئه‌وه‌ش ده‌نگ و سه‌دایه‌كی زۆری بۆ ئه‌و یاریزانه‌ په‌یداكرد و ئێستا هه‌موان باس له‌عه‌دنان یانۆزای ده‌كه‌ن.

یانۆزای له‌برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا له‌ دایك و باوكێكی ئه‌لبانی دایكبووه‌، ماوه‌یه‌ك له‌كۆسۆڤۆ ژیاون دواتر چوونه‌ته‌ توركیا، ئێستا ئه‌و یاریزانه‌ ده‌توانێت بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی به‌لژیكا و ئه‌لبانیا و توركیا و سڕبیا یاریی بكات.

هه‌روه‌ها به‌وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی یانۆزای ده‌توانێت بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تری ئه‌و شانشینه‌ یاریی بكات وه‌ك وێڵز و ئیرله‌ندا و سكۆتله‌ندا.






خه‌ندان
Top