پێشبڕكێی ڕاكردنی قەراغ شار بۆ كوڕان وكچان سەركەوتووانە ئەنجامدرا
لەدووهەمین چاڵاكییەكانی بەرێوەبەرایەتیی وەرزشی هەولێر وبەهاوكاری و هەماهەنگی یەكیەتیی لقی هەولێری گۆڕەپان ومەیدانی كوردستان ،دوێنی دووشەممە لەیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول پێشبڕكێی ڕاكردنی قەراغ شار بەشێوەیەی كراوە بۆ هەردوو ئاستی كوڕان وكچانی سنووری پارێزگای هەولێر هاتە ئەنجامدان
لەپێشبڕكێیەكەدا زیاتر لە (120) یاریزانان وئارەزوومەندانی كوِران وكچان بەشداریان تێیدا كردبوو كەماوەی (1) رۆژی خایاند
لەبارەی چۆنیەتی سازدان وبەرێوەچوونی پێشبڕكێیەكە بەرێوەبەری وەرزشی هەولێر (تاهیرسابیرخۆشناو) راگەیاند: بێگومان ئەمە دووهەمین چاڵاكییە لەسەر ئاستی بەرێوەبەرایەتیەكەمان ئەنجام بدەین و ئەوەی جێی دڵخۆشی هەموو لایەك بوو رێژەیەكی زۆر لەكچان وكوڕان بەشدایان لەپێشبڕكێیەكە كردبوو ، لەهەمووی گرینگتریش یاریزانێكی دێرینی یاری گۆڕەپان ومەیدان كەتەمەنی لەسەرووی (72) ساڵ بوو توانی بەشداری لەم بۆنەیە بكات و كەماوەی (4) كیلومەتر شانبەشانی یاریزانانی كچان ڕابكات بێ ئەوەی هەست بەئازارو ماندووبوون بكات
تاهیر سابیر لەبارەی ئەنجامدانی ئەم چاڵاكییە وەرزشییە زیاتر گوتی: ئەنجامدانی ئەم جۆرە چاڵاكییە وەرزشییانە خۆی لەخۆیدا فاكتەرێكی گرینگە خۆمان و بۆ یەكیەتیی ناوەندی گۆڕەپان ومەیدانی كوردستان،بەهۆی ئەوەی ئەم جۆرە چاڵاكییانە دەبێتە مایەی هاوكاری و بایەخدانی وەرزشی گۆڕەپان ومەیدان لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەورووبەری.بۆیە لەێرەدا سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكەین كەهاوكارمان بوونە لەبەرێوەچوونی ئەو پێشبڕكێیە بەتایبەتی برادەرانی پۆلێسی هاتوو چۆ و ئۆتۆمبێلی فریاكەوت كە سات بەسات لەگەڵ ئێمە دابوون تاكۆتایی پێشبڕكێیەكە.
ئەمەیش ئەنجامی سەركەوتووانی پێشبڕكێیەكە بەم شێوەیە بوو:
لەسەر ئاستی كوڕان:
1- سەفین رەسول مەلا
2-نەزار مامەند عوسمان
3-لادی غازی عوسمان
4-رێڤینگ مەحمود رەشید
5-نەریمان عومەرسلێمان
6-رووداو جەمال ئەحمەد
7-ئارام عوبید عەلی
8-ئیدریس عومەر قادر
9-محەمەد مەحمود رەشید
10- كاروان جەبار محەمەد
لەسنەر ئاستی كچان:
1-سارا سالار
2-رازیە سلیم
3-ژوین سیروان
4- فاتیمە كاوە
5-تمارا شاكر
6-ریم عەبدولحەمید
7-نەدا فەرهاد
8- لاڤە رەنجبەر
9-شەیما هەمزە
10-دایان ئیسماعیل
