مۆرینیۆ هێرش دەکاتە سەر نێیمار و بالۆتێلی
پاش ئەوەی لەیاری هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی ئینگلیزیدا یانەی چیڵسی توانی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بەسەر نۆرویچ سیتیدا، دوای تەواو بوونی یارییەکە مۆرینهۆی پۆرتوگالی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند لێدوانێکیدا.
لەمیانەی لێدوانێکیدا ڕاهێنەری ناوبراو ووتی "دەمەوێت سوپاسی یاریزانان بکەم بۆ ئەم سەرکەوتنە و ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە".
مۆرینهۆ ووتی " من ئاسودەم بە گۆڵەکەی ولیان، دەستپێکێکی باش بوو بۆ ئەو یاریزانە پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی پێکانەوە دوور کەوتبۆوە و ئاستی دابەزیبوو ".
مۆرینهۆ زیاتر دوا دەربارەی نایمار و بالۆتێلی و ووتی "من وا بیردەکەمەوە هەندێ یانە لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا خو ڕەوشەتیان دیارە و بەهۆی نواندنەکانەوە ئەنجامی یارییەکان دەگۆڕن، بۆ نمونەش نواندنەکەی نایمار لەیاریی یانەکەی بەرامبەر سێڵتیک و هەروەها ماریۆ بالۆتێلی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئەیاکس ئەمستردام، هەردووکیان بەهۆی نواندنەوە ئەنجامی یارییەکەیان گۆڕی".
لەدرێژەی ئەو لێدوانەدا ووتی "فێڵ و نواندنەکەی نایمار بووە هۆی ئەوەی یاریزان و کاپتنی سێڵتیک براون بەکارتی سور بکرێتە دەرەوەی یاریگا، بەهەمان شێوەش نواندنەکەی ماریۆ بالۆتێلی لە دوایین خولەکدا بووە هۆی یەکسان کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە و میلانی لە شکس ڕزگار کرد، بۆیە من دڵنیانیم لە چارەنووسی یانەکەم لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەو هۆکارانەوە".
خهندان
