سایتی فیفا یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران توڕه ده‌كات
له‌سایتی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) له‌به‌شی ناساندنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیماراتدا نووسراوه (نزیكترین ده‌ریا یاخود ئۆقیانووس: كه‌نداوی عومان) كه‌ئه‌وه‌ش به‌بڕوای یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه چونكه به‌درێژایی مێژوو ئه‌و كه‌نداوه ناوی كه‌نداوی فارس بووه.
له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی (ئیرنا) كافاشیان ووتی: پێش ده رۆژ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران نامه‌یه‌كمان ئاڕاسته‌ی فیفا كردووه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین، هه‌روه‌ها كافاشیان ووتی: فیفا سه‌رپشك نیه له‌وه‌ی ناوی كه‌نداوی فارس بگۆڕێت بۆ هه‌تا هه‌تایه هه‌ر فارسی ده‌بێت.
خه‌ندان
