له‌سه‌ر داوای رۆناڵدۆ دادگا بڕیارێكی نوێی بۆ هانده‌ره ئاژاوه‌چیه‌كه ده‌ركرد
پێشتر دادگاكه بڕیاری دابوو تۆمه‌تی شكاندنی یاسای ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سه‌كردبوو هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هانده‌ره‌ی كردبوو بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی كه‌بریتیه له‌ئه‌لبانیا، به‌ڵام دواتر تۆمه‌ته‌كه‌یان له‌تێكدانی ئاسایشی گشتیه‌وه گۆڕی بۆ بڕینی به‌ربه‌سته‌كان و هاتنه ناو یاریگاوه.
له‌و باره‌یه‌وه رۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رایگه‌یاند: ئه‌و هانده‌ره دانی به‌هه‌ڵه‌كه‌یدا نا و له‌گرنگی ئاسایش تێگه‌یشتووه، بۆیه ئێستا من نامه‌وێت سزای تاوانكاریی بدرێت.
له‌حه‌وتی ئابی ئه‌مساڵدا رۆناڵد گوێكای ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له‌یاریی نێوان چێڵسی و ریاڵ مه‌درید هاته ناو یاریگا و باوه‌شی كرد به‌كریستیانۆ رۆناڵدۆدا، دواتر ئه‌و هانده‌ره روبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه بۆوە.
دادگای ئه‌مریكا تۆمه‌تی كاری نه‌شیاو و شكاندنی یاساكانی دایه پاڵ ئه‌و هانده‌ره و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌زۆر بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ئه‌لبانیا (وڵاته‌كه‌ی خۆی)، به‌و هۆیه‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌په‌له هاته سه‌رهێڵ و نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی دادگای ئه‌مریكا كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌رۆناڵد گوێكا خۆشببن.
خه‌ندان
