نادال گه‌ڕایه‌وه پێشه‌نگی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی
به‌هۆی كشانه‌وه‌ی تۆماس بێردیچی چیكی له‌قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌یجین، رافائێل نادال سه‌ركه‌وتنی بۆ یاریی كۆتایی مسۆگه‌ركرد و به‌وه‌ش دوای 824 رۆژ گه‌ڕایه‌وه بۆ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانان، كه‌پێشتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی له‌ده‌ستی دابوو.
نادال له‌ماوه‌ی رابردوودا 26 بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێنابوو، به‌گه‌یشتنی به‌یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌یجین، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی، له‌یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شدا روبه‌ڕوی براوه‌ی نێوان نۆڤاك دیۆكۆڤیچ و ریچارك گاسكێ ده‌بێته‌وه.
خه‌ندان
