كێشه‌ی گۆڵچی له‌مانچسته‌ر سیتی-ش سه‌رهه‌ڵده‌دات

كێشه‌ی گۆڵچی له‌مانچسته‌ر سیتی-ش سه‌رهه‌ڵده‌دات
مانوێل پلیگرینی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بیرله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ جۆ هارتی گۆڵچی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی كورسی یه‌ده‌گ بكات، ئه‌ویش به‌هۆی ئاسته‌ خراپه‌كه‌ی له‌یارییه‌كه‌ی چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایرن میونخ.

له‌لێدوانێكیدا بۆ راگه‌یاندنه‌كان مانوێل پلیگرینی ووتی: كارێكی خراپه‌ هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ بخه‌ینه‌ ئه‌ستۆی جۆ هارت، به‌ڵام ئاستی ئه‌و گۆڵچیه‌ وامان لێده‌كات بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ هه‌لێك بده‌ینه‌ گۆڵچی دووه‌م.

له‌باتی كۆستل بانتیلیمۆنی گۆڵچی دووه‌مه‌وه‌ پلیگرینی ووتی: ئه‌و گۆڵچیه‌كی باشه‌ و هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ش هه‌لی پێده‌دین.





خه‌ندان
Top