به‌هۆی ژنه‌كه‌یه‌وه ناچاره گرێبه‌ست بۆ ریاڵ مه‌درید ئیمزابكات
رۆژنامه‌كه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه لۆریلی تارۆنی خێزانی فاڵكاو جه‌نگێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه به‌رپاكردووه و داوا ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ خولی ئیسپانیا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ده‌رگای یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه.
تارۆن خۆشحاڵ نیه به‌ژیانی میرنشینی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسی و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاری مه‌درید، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه فاڵكاو كه‌سێكه خۆشه‌ویستیه‌كی زۆری بۆ ژنه‌كه‌ی هه‌یه و هه‌میشه به‌گوێی ده‌كات ئه‌وه‌ش ئه‌و یاریزانه له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نزیكده‌كاته‌وه.
خه‌ندان
