ئەمرۆ خولی نایابی كوردستان دەست پێدەكات حەفت روو بەروو بووەنەوەی گرنگ لە نێوان تیپەكان بەرێوە دەچێت

ئەمرۆ خولی نایابی كوردستان دەست پێدەكات حەفت روو بەروو بووەنەوەی گرنگ لە نێوان تیپەكان بەرێوە دەچێت
كارزان كانەبی

بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە رێكەوتی 3-10 بەبەشداری چواردە یانەی شارەكانی كوردستان و بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان یەكەم هەفتەی نوێ‌ خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان دەست پێبكات، لە سەر یاریگای دووەمی شەهیدفرەنسۆ هەریری لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی هەولێرو ئاراراتی پیرمام لەسەر دەستی هەردوو راهێنەری بەتوانای شاری هەولێر سەمیر بابۆ و عەبدوللا مەحمود رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، یاریزانانی هەردوویانەش ئامادەكاری باشیان كردوە بۆبەدەست هێنانی سەركەوتن، لە سەر یاریگای بلێ‌ لە دەڤەری بارزانیش لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی هەلۆ و دهۆك رووبەرووی یەكتری دەبنەوە ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە چونكە یاری دەست پێكی خولە و بۆهەردوو یانە گرانە كە بتوانێ‌ ئاستی راستەقینەی خۆیان پێشكەش بكەن و هەردوو یانەش هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتن دەدەن، لە شاری هەولێریش یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەسەریاریگای خۆی لە یارییەكی گرنگ و زەحمەتدا رووبەرووی یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی وەرزی رباردووی خولەكە دەبێتەوە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی پێشمەرگە ئامادەكاری باشیان كردوە لەسەر دەستی راهێنەری بەتوانا سەمەد جەوهەر لەبەرامبەریشدا یانەی زێرەڤانی لەوپەری ئامادە باشیدایە بە پشت بەستن بە چەندین یاریزانی بەتوانا و پیشەگەری دەرەوەی وڵات و لەسەر دەستی راهێنەری بەتوانای شارەكە سلێمان رەمەزان ئامادەكاری باشی كردوە بۆئەوەی لەدەست پێكی خولەكە بە سیناریۆی وەرزی رابردووزەنگی مەترسی بۆیانەكانی تری كوردستان لێبدات و یانەی پێشمەرگەش نیازی بەڕەنگاربوونەوەی هەیە، لەدێربی شاری سلێمانیش لەسەر یاریگای فەرماندەیی لە گرنگترین یارییەكانی ئەم هەفتەیە هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و سلێمانی بەیەك دەگەن، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادە كاری باشیان

كردوە بۆئەم یارییە گرنگە كە دوو یانەی یەك شار ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە یاریزانانی هەردوویانەش چاویان لە بەدەست هێنانی یەكەم سەركەوتنە لەخولەكە، لە سەر یاریگای بارزانیش لە شاری زاخۆ لە یارییەكی گرنگدا یانەی زاخۆ میوانداری یانەی نەورۆزی شاری سلێَمانی دەكات بۆئەم یارییەش یانەی زاخۆ لەسەر دەستی فەواز مەندۆی راهێنەری سوری ئامادە كاری باشی كردوە بۆئەوەی یەكەم سەركەوتن بكاتە دیاری بۆ هاندەرانی شارەكەو یانەی نەورۆزیش چاوی لە ئەنجامی باشە، لە شاری كەلاریش لە گەرمیان لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی شێروانە و هەندرێن بەیەك دەگەن بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری بەرچاویان كردوە و چاویان لە سەركەوتنە لە دەست پێكی خولەكە، لە شاری كەركوكیش لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی كەركوك و ئاڵای شاری هەولێر رووبەرووی یەكتری دەبنەوە سەرجەم یارییەكانیش لە كاتژمێر3ی پاش نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.

،،،،،،،،،،،ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top