لە خولی تۆپی دەستی بژاردەی كوردستان سلێمانی بووە پاڵەوان
لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی دەستی بژاردەی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی چوارەمی قۆناغی دووەمی خولەكە لە چەند ۆهلێكی جیاجیای شارەكانی كوردستان سێ یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوون، لە شاری سلێمانی لە ۆهڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی تۆپی دەستی سلێمانی و نەورۆز رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا كوڕانی یانەی سلێمانی ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (29-18)گۆڵ لە كوڕانی یانەی نەورۆز ببەنەوە و سەركەوتنێكی گەورەیان تۆماركردو هەر بەم هۆیەشەوە بەر لە كۆتایی هاتنی خولەكە بە هەفتەیەك نازناوی خولی تۆپی دەستی ئەم وەرزە بووە بەشی یانەی سلێمانی ، لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێرو مەخمور بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو بە ردێژایی ماوەی یارییەكە ژمارەی گۆڵەكانیان لە یەكتری نزیك بوو سەرئەنجامیش یانەی هەولێر توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی(22-21)گۆڵ لە یانەی مەخموری میوانی بردەوە، لە شاری كەركوكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردووتیپی تۆپی دەستی سیروانی نوێ شاری سلێمانی و سۆلاڤی نوێ كەركوك بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سیروانی نوێ توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەشیان لەبەرژەوەندی خۆیان بە كۆتایی هێنا بە ئەنجامی (23-25)گۆڵ، یانەی سۆلاڤی نوێ لەسەر یاریگای خۆی تووشی دۆڕانێكی تر هات، ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەیە.
1-سلێمانی16خاڵ
2-هەولێر12خاڵ
3-نەورۆز12خاڵ
