هەڵبژاردەی تایكواندۆی سلێمانی پێكهێنرا

هەڵبژاردەی تایكواندۆی سلێمانی پێكهێنرا
بەمەبەستی دیاریكردنی هەڵبژاردەی تایكواندۆی سلێمانی و خزمەت كردنی زیاتری یاریی تایكواندۆ لە شاری سلێمانی، بەسەرپەرشتی لقی سلێمانی یەكێتیی تایكواندۆ پاڵاوتنی یاریزانانی تایكواندۆی سنوری پارێزگای سلێمانی بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (سلێمانی، ئاشتی،رانیە، نەورۆز،سەرچنار،چەمچەماڵ، سەنتەری لاوانی راپەڕین، سەنتەری لاوانی گۆیژە) لە هەردوو ئاستی تازە پێگەیشتووان و لاوان بەڕێوەچوو، پاڵەوانێتییەكەش كراوەبوو هەموو یاریزانێك لەم دووئاستە دەیتوانی بەشداربێت، مەبەستیش دەست نیشان كردنی هەڵبژاردەی تایكواندۆی سلێمانی بوو بۆ پاڵەوانێتیی هەڵبژاردەی پارێزگاكانی كوردستان كە بڕیارە رۆژی 15ی مانگی داهاتوو لە شاری سلێمانی بەڕێوە بچێت،یاریزانانی بەشداربووش ركابەریی بەهێزیان دەكرد لەسەر بوون بە یاریزانی هەڵبژاردەی شارەكەیان لە ئاستی تازەپێگەیشتووان لە كێشی 22كگم تاكو+50كگم هەریەك لە یاریزانان(هەستیار لەتیف، محەمەد چۆمان، هەردی لەتیف، زانیار دڵشاد، حەسەن چۆمان، رامین كەمال، بەڵێن عەلی، ئەحمەد سەدیق، باخەوان شاخەوان، ئەحمەدبەكر)لە ئاستی لاوانیش لەكێشی 45كگم تاكو +78كگم هەریەك لە یاریزانان(باهۆز هاشم، ئەنجام رزگار، رۆمان نەوزاد، دیلان ئەنوەر،عەلی شا، پێشەوا بارزان، هاوكار سوبحی، میران ئەحمەد، عەلی حوسێن، رێژەن ئاوات) بە یاریزانی هەڵبژاردەی سلێمانی دەست نیشان كران بۆئەوەی بتوانن لە پاڵەوانێتیی هەڵبژاردەی پارێزگاكانیش لە ژێرناوی هەڵبژاردەی سلێمانی یاری بكەن.
Top